هونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستا عوسمان محەممەدی ناسراو بە عوسمانەسور پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدەکانی ڕژیم لە بوکان ڕەتکردەوە.
مامۆستا عوسمانی محەممەدی (عوسمانە سوور)، هونەرمەندی ناودار و مۆسیقاژەنی دیار، نەرمە نەی، هەندێک ڕوونکردنەوەی لەسەر دەنگۆنی تەبلیغاتی بۆ نوێنەرێکی دەسەڵات بڵاو کردەوە
کاک عوسمان کە هونەرمەندێکی کورد و خەڵکیە، لەو گرتە ڤیدیویەدا، بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کردووه کە ئەو نوێنەرەی ڕژیم بە نایاسایی بەرهەم و ناوی ئەو هونەرمەندەی بەکار هێناوەو بەم کارە کە کردویەتی جێگە و پێگەی هونەری لە نێو خەڵک دا خراپ کردووە. بۆیە بۆ پاراستنی خۆشناویەکی و خۆشەویستی خۆی لە نێوان خەڵک دا، داواکارە ئەو تەبلیغە نایاساییە ڕەش بکرێتەوەو وێڕای ئەوەش بۆ ئەو پەراوێزەش کە بۆی ساز کراوە، داوای لێبوردنی لە خەڵکی کوردستان کرد.