وەزارەتی خەزێنەی ئەمهریکا ئهمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بریتانیا، محەممەد ڕەزا فەلاحزادە جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای تروریستی پاسداران و ئەندامێکی حووسییەکانی یەمەن خراونەتە لیستی سزاکان.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاشکراشی كرد، دوو کۆمپانیا کە بە بڕی زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن دۆلار کاڵای رژیمی ئێرانیان بۆ چین گواستووهتەوە، خراونەتە لیستی سزاکان.
ئەم وەزارەتە هەروەرها ئاماژەی بەوەشدا، دوو کۆمپانیاکە لەبری وەزارەتی بەرگریی رژیمی ئێران کاریان کردووە و لە ڕێگەی کەشتییەکەوە کاڵاکانیان گەیاندووە .
هەروەها ڕاشیگەیاند، وەزارەتی بەرگریی رژیمی ئێران لە پێدانی چەک و درۆن بە ڕووسیە و گرووپە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە.