پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڕیاری خەڵک بۆ سوتاندنی سندوقی دەنگدانەکانی رۆژی هەینی ڕژیم لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی کاروان ئەمجەدی نیا 

بڕیاری خەڵک بۆ سوتاندنی سندوقی دەنگدانەکانی رۆژی هەینی ڕژیم لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی کاروان ئەمجەدی نیا 
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ۸ی رەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، كاسبكارێکی خەڵکی سەردەشتی بە ناوی کاوان ئەمجەد نیا، كە بەتەقەی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سەر سنوور كوژرا، بە بەشداریی خەڵكێكی زۆر لە گوندی میراوێ بە خاك سپێردرا.
كوشتنی ئەم کۆڵبەرە بێتاوانه ناڕەزایەتیی خەڵكی گوندەكانی میراوێ، ساوان و گۆڕەشێری لێ كەوتووەتەوەو هەر بۆیە ئەو خەڵکە وازاڵەهاتووه بڕیاریان داوە کە دەبێ ڕۆژی هەینی سندووقی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بسووتێنن.
كاوان ئەمجەدی نیا ڕۆژی سێشەممە ۸ی رەشەمە لە دژبانیێکی ڕژیم لە نێوان گوندەكانی گۆڕەشێر و ساوان تەقەی لێكرا و بەم هۆیەوە ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕا و گوللـە بەر خۆشی كەوت و گیانی لە دا.
دوای کوشتنی دڕندانەی ئەو كاسبكارە هێزێكی زۆر كە ١٣ ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێبووە، لە ترسی ئەوەی خەڵك هێرش بكەنە سەر بنكە سەربازییەكە هاتبوونە شوێنی ڕووداوەكە، بۆ ئەوەی پلەدارە تەقەكەرەكەی پۆلیسی ڕژیم لەگەڵ خۆیان بەرو سەردەشت بەرن.
شایانی باسە کە خەڵك هەڕەشەیان كردبوو ئەگەر تەقەكەرەكە لە بنكە دەركەوێ تۆڵە دەكەنەوە و دەیكوژن.

8 مانگ و 24 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڕیاری خەڵک بۆ سوتاندنی سندوقی دەنگدانەکانی رۆژی هەینی ڕژیم لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی کاروان ئەمجەدی نیا 

بڕیاری خەڵک بۆ سوتاندنی سندوقی دەنگدانەکانی رۆژی هەینی ڕژیم لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی کاروان ئەمجەدی نیا 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن