کیمیا (زەهرا) فەتحی زادە، ڕۆژنامەنووسێکی دانیشتووی تاران، لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم، شەش مانگ زیندان و هەروەها سزای زیادەی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، کیمیا فەتحی زادە، ڕۆژنامەنووس، لەم دواییانەدا لە لایەن دەزگای ساختەچی تاوانکاری ۲ی ڕژیم لە شاری سیرجانی سەر بە پارێزگای کرمانەوە بە تۆمەتی ساختەی، بڵاوکردنەوەی درۆ شەش مانگ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەم حوکمە، کە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممە بە فەرمی بە خاتوو کیمیا ڕاگەیەندرا، وەکوو سزایەکی زیادە، بە غەرامەکردنی دە میلیۆن تمەن و قەدەغەکردنی چالاکیی پیشەیی ڕۆژنامەوانی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم ڕۆژنامەنووسە لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم، چەند تۆمەتێکی ساختەی دیکەی لێ دراوە کە بریتییە لە تێکدانی وێنەی بەرپرسان و سیستەم و تێکدانی ئاسایشی دەروونی خەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چونکە ڕاپۆرتێکی ڕەخنەگرانەی لەسەر گەندەڵی داواکاری گشتی و بەرپرسی پێشوی پاراستنی ئیتلاعاتی ترۆرستی سیرجان بڵاو کردۆتەوە.
کیمیا فەتحی زادە ڕۆژی 5 ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە تاران گیرا، هەروەها هەندێک لە کەل و پەلە تایبەتەکانی لەلایەن ئەم هێزە جینایەتکارەنەوە دەستی بەسەردا گیراو.