بەپێی سەرچاوەی خەباتمێدیا، هەڵمەتی بایکۆت کردنی نوێنەرانی ڕژیم بۆ شانۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە. هەر لەم پەیوەندیەدا ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاتنی نوێنەرێکی ڕژیم بۆ مزگەوتێکی شاری بانە، خەڵک وەک هەڵمەتێکی گشتگیر لە شار و ناوچەکانی کوردستان، مزگەوتەکەیان بەجێ هێشتوەو وتویانە کە هیچ بڕوایەکیان بە دەسەڵاتی ئاخوندی و مۆرە بەکرێ گیراوەکانی نەماوەو تەنانەت حەز ناکەن لەکۆڕ و کۆبوونەوەکانیشیاندا بەشداری بکەن. ئەم زەنجیرە هەڵمەته بریتیە لە بەجێی هێشتنی مزگەوتەکان و شوێنەکانی دیکە قسەکردن لە کاتی تەبلغاتی نوێنەرانی ڕژیم، دڕاندن و سوتاندنی وێنە تەبلیغاتیەکان، نا" وتنی ڕاشکاوانەیان لە میدیاکاندا بۆ بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردن و بە خائین ناو بردنی نوێنەرانی دەسەڵات و بەشداربووان لە شانۆگەریەکانی ڕژیمە، کە لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان بەردەوامەو بەڕێوە دەچێ.