بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەر لەبایەنی ئەوڕۆ چوارشەممە ۹ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکان لە ناوچەی کلەبر، لە مەرزی نەوسوود، بەسەختی بریندار کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم 18 کۆڵبەری دیکەش لە بۆسەی هێزە ترۆریستەکانی هەنگی مەرزی و سپای پاسدارانی ڕژیم لەم ناوچەیە گیریان خواردووە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە،هیچ زانیاریەک لە ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە لەبەردەست دانیە.
دەوترێت، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەم سنوورە، لەگەڵ ئەوەی دەستیان بەسەر باری ئەم کۆڵبەرانەدا گرتووە، ڕێگەی گەڕانەوەیان پێ نەداون و لە نێو بەفر و سەرمادا ڕایانگرتون.