بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەعات 7ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، مەسعوود شکاری باوکی موحسین شکاری، یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی ژینا لە تاران، لەلایەن هێزە جینایەتکار و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەش کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی، ناوبراویان لەبەردەم ماڵەکەیدا گرتووە.
شایانی باسە کە لە هۆی گرتن و تۆمەتەکان و هەروەها چارەنووس و شوێنی مەسعوود شکاری، هیچ هەواڵ و زانیاریەک لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی خانەوادەکەی لەو بارەوە سەرکەوتوو نەبووە.
موحسین شکاری کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن،ژیان، ئازادی دا گیرابوو، لە دوای 75ڕۆژ بەندکران، لە بەڕواری 17ی سەرماوەزی 1401ی هەتاوی لەسێدارە درا.