ئیلهام چوبدار، یەکێک لە چالاکانی کۆمەڵگەی (ڕەنگین کەمان) لە ورمێ کە لە لایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو و حوکمەکەی هەڵوەشایەوە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی گیراوەتەو.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، کۆتایی ئەمساڵ ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمە، ئیلهام چوبدار، یەکێک لە ڕەخنەگڕان و چالاکانی کۆمەڵگەی کەمایەتییە جنسیەتیەکانی(دگرباش) لە ئێران، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی سێ ساڵ زیندان، گیرا و گوازرایەوە بۆ بەشی ئافرەتانی زیندانی ناوەندیی ورمێ.
ئیلهام چوبدار، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی ورمێ، هاوینی 1401 لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ سارا (زەهرا) سدیقی هەمەدانی خەڵکی نەغەدە لەلایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ساختەی، "افساد فی الارض" لە ڕێگەی پەرەپێیدانی هاوڕەگەزبازی، بانگەشە بۆ ئایینی مەسیحیەت، و پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دژبەری ڕژیم سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
دواتر حوکمی ئاماژەپێکراو لەلایەن بێدادگای باڵا هەڵوەشایەوە و ئیلهام چوبدار ڕۆژی دووشەممە 22ی ڕەشەممەی 1401، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی دانیشتنەکان ئازادکرا.
شایەنی باسە کە خاتوو ئیلهام چوبدار لە پاییزی ئەمساڵدا سزای سێ ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپێنراوە، و لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی گیرا و ئێستا لە بەندی ئافرەتانی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ زیندانی کراوە.