سارینا جیهانی کچەلاوێکی تەمەن 20ساڵ و خەڵکی شەهریاری تاران کە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهید کرانی ژینا ئەمینی گیرا و دواتر لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم سزای 27مانگ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپابوو، بەمەبەستی تێپەڕاندنی دەورانی سزا ناڕەواکەی گیرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێڤین لەتاران.بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی دووشەممە 16ی ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، سارینا جیهانی کچەلاوێکی تەمەن 20ساڵ و خەڵکی تاران، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاو بەسەریدا، گیڕا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئێڤین. بەووتەی یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەی خاتوو سارینا، ناوبراو پاییزی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە شەهریار بەتۆمەتی ساختەی کۆبوونەوە دژ بە ئاسایشی وەڵات و تەبلیغ دژ بە ڕژیم، بەکۆی گشتی 27مانگ حوکمی تەعزیری ناڕەوا بەسەریدا سەپا.
شایەنی باسە کە خاتوو سارینا جیهانی، ڕۆژی شەممە 25ی خەرمانانی 1402ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیرا و لەدوای 19ڕۆژ گیران لە ژووری تاکەکەسی، گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی قەرچەکی وەرامین و لەوێشەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین. ناوبراو لەکۆتاییدا 15ی خەزەڵوەر لەدوای نزیک بە دوو مانگ گیران بە شێوەیەکی کاتی هەتا کۆتایی دانیشتنەکان بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.