بە پشتبەستن بە ئامار و بەڵگەنامەکان، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٩ چالاکی ئافرەت لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراون کە یەکسانە بە 8٪ی کۆی گشتیی گیراوەکان.
ئەو ئافرەتە گیراوانە خەڵکی شارەکانی، بۆجنۆرد، مەریوان، شیراز (2 حاڵەت)، مەشهەد، تاران، شەهریار، زاهدان و ڕامسەر بوون.
هەروەها لەم ماوەیەدا لانیکەم 8 منداڵی خوارتەمەن 18 ساڵ لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە گیراون. 6 لە منداڵە گیراوەکان کوردن و خەڵکی شارەکانی بۆکان، سەقز، قوروە و جەوانڕۆ (3 حاڵەت) و 2 کەسیان بەلوچن و خەڵکی زاهدانن.
مانگی ڕابردووش چالاکوانێکی کویر بە ناوی ئیلهام چوبدار لە شاری ورمێ گیرا و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
هەڕوەها گرتنی مامۆستایان و قوتابیان و چالاکانی ڕاگەیاندن
لە ماوەی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ و بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمیەکان، لانیکەم 2 خوێندکار لە شارەکانی زابۆڵ و تاران لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراون.
شایانی باسە لە شارە جیاجیاکانی ئێران لانیکەم 7 ڕۆژنامەنووس و چالاکی ڕاگەیاندن و 3 هونەرمەند و نووسەر لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراون.