لە کۆتایییەکانی شەوی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لاوێکی خەڵکی شاری قوروە بەناوی ماردین گەنجی، کە وەرزشکارێکی تەمەن ١٨ ساڵە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە گیراوە. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ناوبراو بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە محەممەدڕەسووڵ شێخیزادە، بەربژێری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ڕژیم لە شارەکانی دێگولان و قوروە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام گیراوە.
ماردین گەنجی دوای گرتنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەو لە چارەنوسی زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە.