کۆڵبەرێکی خەڵکی تیکاب بەناوی عەلی زەرغامی کە باوکی سێ منداڵە، لەکاتی کاری کۆڵبەری لە سنوری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزه جینایەتکارەکانی ڕژیم کوژراوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەعات 2:ی نیوەشەوی سێ شەممە 13ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، هێزە ترۆریستەکانی جێگیر لە سنوری هەنگەژاڵی بانە دەستڕێژی گوللـەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزانە کۆڵبەرێک بەناوی عەلی زەرغامی تەمەن 25ساڵ کوژراوە.
عەلی زەرغامی خەڵکی گوندی ساری باغی سەر بەشاری تیکاب و دانیتووی شاری سەقز بووە و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بوو.
بەپێی ئاماری سەرچاوە هەواڵیەکان و ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لانیکەم 4کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم کوژراون و 36کۆڵبەریش بریندار کراون.