شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چارەنوسی عەبدووڵا ڕەهنەوەرد هێشتا ناڕوونە

چارەنوسی عەبدووڵا ڕەهنەوەرد هێشتا ناڕوونە
دەنگی خەباتی کوردستان

عەبدوڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی مەریوان کە لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسداران گیراوە، ماوەی 20 ڕۆژە کە لە گرتووخانەی ئەم ناوەند جینایەتکارە چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە 21ی ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، عەبدوڵا ڕەهنەوەرد، تەمەن 48ساڵ و خەڵکی گوندی گیلی کران، سەر بە شاری مەریوان گیراوە.
بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە خانەوادەی کاک عەبدوڵا، ئەم هاووڵاتیە لە دوای گرتنی، گوازراوەتەوە بۆ قەرارگای شەهرام فەری ئیتلاعاتی ترۆرستی سپای پاسداران لە سنە.
شایەنی باسە کە هەتا ئێستا، هیچ زانیاریەک لەهۆی گرتن و هەروەها تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتیە لەبەردەست دا نیە.

8 مانگ و 19 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنوسی عەبدووڵا ڕەهنەوەرد هێشتا ناڕوونە

چارەنوسی عەبدووڵا ڕەهنەوەرد هێشتا ناڕوونە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن