خەباتمێدیا: وەزیری دەرەوەی ئامریکا دەڵێت: گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە 207ملیۆن بۆشکە نەوتی ئێران لە رۆژێکدا لە بازاڕە جیهانیەکانی نەوت
خەباتمێدیا: وەزیری دەرەوەی ئامریکا دەڵێت: گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە 207ملیۆن بۆشکە نەوتی ئێران لە رۆژێکدا لە بازاڕە جیهانیەکانی نەوت کەمبێتەوە.
ناوبراو رۆژی سێشەممە 29ی گەلاوێژ لە وتوووێژێک دا لەگەڵ کەناڵی (ئێم ئێس ئێن بی سی)ئامریکای گوتوویەتی کە واشنگتۆن دڵنیا بوو لەوەی کە ئیستراتیژی گەمارۆکان وەڵامدەرەوە دەبێ.
بەپێی هەڵسەنگاندنی هەواڵدەری رۆیتێرز لە سەرچاوە پیشەیی وکەشتیەوانیەکان،هەناردەی نەوت و مایەعاتی گازی ئێران لە مانگی ژۆئیە بەتێکڕا گەیشتووەتە 12 هەزار بۆشکە نەوت لە رۆژێکدا.
ئەم هەژمارە لەمانگی گوڵانی پارساڵ کە ئامریکا لە بەرجام هاتە دەرەوە،نزیک بە 208ملیۆن بۆشکە بوو، ئەگەرچی نێوەنجی هەناردەی نەوتی ئێران لەکاتی پێش هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە بەرجام 205ملیۆن بۆشکە بوو. پەمپێئۆ وتوویەتی کە ئامریکا بەرنامەی داڕشتبوو کە بەبێ بوونی کاریگەری خراپ لەسەر بازاڕە جیهانیەکانی نەوت،207ملیۆن بۆشکە نەوتی ئێران لە بازاڕ بسڕێتەوە بۆئەوەی دەست راگەیشتنی تاران بە کردەوە ترۆریەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان راگرێ.
ناوبراو هەروەها ووتویەتی کە واشنگتۆن لەم کارەدا سەرکەوتوو بووە و فرۆشی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەباشی دەڕوات و هیچ کەموو کووڕیەک لە ئارادا نیە.