ڕزگار مەولانی بەرپرسی هەیئەتی شاخەوانی سەردەشت وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی: زیاتر لە ١٠ ڕۆژ دوای ونبوونی کەسێک بە ناوی مستەفای مەلا حەسەنی، بڕیار درا گەڕانێکی بە کۆمەڵ لە دەوروبەری ئەو شوێنە بە مەودای چەند کیلۆمەتر بکرێ.
مەولانی وتی: شاخەوانانی سەردەشت بە تیمێکی شارەزا بەشداریی ئەو هەڵمەتە بوون و سەعاتی ١٠ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە تەرمێک لە خوار گەڕەکی جانبازانی سەردەشت دۆزرایەوە کە ئەگەری زۆرە تەرمی ناوبراو بێ.