پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تاڵیبان ۱۱ تانکەری هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکانی کە لە ئێرانەوە نێردرابوون گەڕاندەوە

تاڵیبان ۱۱ تانکەری هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکانی کە لە ئێرانەوە نێردرابوون گەڕاندەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەشی ستانداردە نیشتمانییەکانی تاڵیبان ڕایگەیاند، یازدە تانکەری بەرهەمە نەوتییەکان کە لە ئێرانەوە هەناردە دەکران، بەهۆی کەمی کوالیتییانەوە گەڕێنراونەتەوە.
پێش ئەمەش شۆفێرە ئەفغانییەکان وتویانه ڕژیمی ئێران بە زۆر ئەو نەوتە کوالیتی نزمە بە شۆفێرە ئەفغانییەکانی دۆغارون دەفرۆشێت.
هەروەها له یاداشتێکدا له تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بەشی ستاندارده نیشتمانییەکانی تاڵیبان نووسیویەتی ئەو تانکەرانە له سنووری نیمرووزەوە گەڕێندراونەتەوە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا تاڵیبان چەندین جار ڕایگەیاند کە دەیان تانکەری گەڕاندوەتەوە کە سووتەمەنیی ئێرانیی کوالیتیی نزمیان هەڵگرتووە.

8 مانگ و 14 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تاڵیبان ۱۱ تانکەری هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکانی کە لە ئێرانەوە نێردرابوون گەڕاندەوە

تاڵیبان ۱۱ تانکەری هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکانی کە لە ئێرانەوە نێردرابوون گەڕاندەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن