ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش گرتنی بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کوردە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی "نۆژین"یان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە کامیاران گرتووە.
تاکوو ئێستا لە هۆی گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەشاد پەرویزی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.