لە کاتی تێکهەڵچوونی نێوان پاسەوانانی ڕژیم لە سنووری شاری نەهبەندان سەر بە پارێزگای خوراسانی باشوور، لەگەڵ کەسانێکی چەکداردا، فەرماندەی بنكەی سنووری ڕژیم لە چكاب كوژراوە.
لەم تێكهەڵچوونەدا کە ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی و سەعاتی ٢٠:٣٠ ڕوویدا، پاسداری ڕژیم تاهیری، جێگری بنکەی پۆلیسی چاە مگو، دەستی بریندار بووە و سەربازی وەزیفەیی نووری لە پشتیدا بریندار بووە.