ڕۆژی سێشەممە، ١۵ڕەشەمەی ١٤٠٢، ژن و مێردێک بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ڕژیمی ئێران و عێراق لە سنووری مێهران، بەسەختی بریندار بوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە کە هێشتا ناوەكانیان ئاشکرا نەبووە، لە نزیکی دەروازەی سنووریی شاری مێهران بریندار بوون.
شایانی باسە کە دوای برینداربوونی ئەو ژن و مێردە، بەمەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن"ی شاری مێهران گواستراونەتەوە و هێشتا زانیاریی زیاتر لەسەر دۆخ و تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.