گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بریتانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ "رۆژنامەی هاوس" ڕاپۆرتەكانی سەبارەت بە ناردنی مووشەکی بالیستیکی ڕژیمی ئێران بۆ ڕووسیە پشتڕاست کردەوە.
شاپس ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ سنوورداربوونی ئەوەی کە دەتوانێت چی ئاشکرا بکات، بەڵام ئاماژی ڕوون لە ناردنی مووشەكی بالستیكی بۆ ڕووسیە هەیە.
وەزارەتی بەرگریی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و سپای ترۆریستی پاسداران کە سەرپەرشتی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی دەکات، ڕەتیدەکەنەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە نادەن.