شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چارەنوسی زارا و هاورێیانی نادیارە

چارەنوسی زارا و هاورێیانی نادیارە

خەباتمێدیا: لەگەڵ تێپەرینی سێ مانگ بەسەر گیرانی زارا محەممەدی و هاورێیانی، تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکانیانی لێ کەوتۆتەوە.

خەباتمێدیا: لەگەڵ تێپەرینی سێ مانگ بەسەر گیرانی زارا محەممەدی و هاورێیانی، تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکانیانی لێ کەوتۆتەوە.
زارا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە، ماوەی سێ مانگە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە گیراوە و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی زارا محەممەدی، ئەو بنەماڵەیە لە ١٥ی پووشپەڕەوە (واتە لە ٤٥ رۆژ پێشەوە) هیچ ئاگایان لە دۆخی کچەکەیان نیە و نازانن کە لە کوێ راگیراوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند کە، لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی سنە بە بنەمالەی زارایان راگەیاندووە ناوبراو هەرجۆرە پەیوەندی و چاوپێکەوتنێکی لێ قەدەغە کراوە. هەروەها بنەماڵەی زارا دوو کەسیان وەکوو پارێزەر ناساندووە کە لەلایەن دادگاوە رەد کراوەتەوە.
زارا محەممەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی دێولان، رۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردان، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
هەواڵدەری هەنگاو: هاوکات دوو ئەندامی دیکەی رێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی رێبوار منبەری و ئیدریس منبەری دەستبەسەر کرابوون کە دوای چوار ڕۆژ ئازاد کران، بەڵام زارا هێشتا دەستبەسەرە.
لەلایەکی دیکەوە، دوای نزیک بە دوو مانگ لە دەسبەسەر کرانی سیروان ئیبراهیمی، بەرپرسی لقی نۆژین لە کامیاران و منەت ڕەحمانی ئەندامی چالاکی ئەو رێکخراوەیە لە کامیاران، ئەو دوو کەسەش چارەنووسیان ناڕوونە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەو دوو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەری ٢٧١٩ ( ٢٦ی ژوئیەی ٢٠ ١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو دوو چالاکە مەدەنییە دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە و دوای دەستەبسەر کردنی ئەوان زارا محەممەدیش لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەی ئەو سێ چالاکە مەدەنییە دروست کردووە.
ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


5 ساڵ و 2 مانگ و 29 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنوسی زارا و هاورێیانی نادیارە

چارەنوسی زارا و هاورێیانی نادیارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن