ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، فەرزاد مەحمودپور، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ و لە گیراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی تێپەڕاندی سزا داسەپاوەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٣٠ی گەلاوێژ لەلایەن لقی ٣ی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژسم لە ورمێ بە تۆمەتی ساختەی "کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمیەتی وڵات"، "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە حکوومەتی ئێران" و "تێكدانی کەرەستەی گشتی" ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەریدا سەپابوو.