بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 17ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی پاوە و مەریوان، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە سنوری نەوسوود بە سەختی بریندار بوون.بەپێی هەواڵەکان، محەممەد میرانی، خەڵکی گوندی بانەوەر سەر بە شاری پاوە لاقی بەسەختی بریندار بووە و کۆڵبەرەکەی دیکە بە ناوی ئەبووبەکر، خەڵکی شاری مەریوان دەست و بازووی بەسەختی بریندار بووە.
شایەنی باسە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکان.