پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامی شەهیدێکی سازمان لە شاری بانە

کۆچی دوایی مامی شەهیدێکی سازمان لە شاری بانە

مامی شەهید عەلی مەلایی و کاک محەمەدی مەلایی لە پێشمەرگە دێرین و دڵسۆزەکانی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

خەباتمیدیا: مامی شەهید عەلی مەلایی و کاک محەمەدی مەلایی لە پێشمەرگە دێرین و دڵسۆزەکانی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
رۆژی شەممە 2ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی، کاک رەحمانی مەلایی ناسراو بە رەحمان جۆڵا مامی شەهید عەلی مەلایی و کاک محەمەدی مەلایی یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
کاک رەحمان مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و خەمخۆرێکی رێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسێنی بوو کە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی دڵی هەر لەلای رێبازی شەهیدان و سازمانی خەبات مایە و ئومێد و هیوایەکی زۆری بە سەرکەوتن و رزگاری نیشتمانەکەی بوو کە بەداخەوە تەمەن رێگەی بە گەیشتن بە ئاواتەکانی نەدا و بە یەکجاری ماڵئاوایی لێکردین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک رەحمانی مەلایی، پرسە و سەرەخۆشی بە کاک محەمەد و تێکڕای خانەوادە و کەس و کار لە شاری بانە دەکات.
اناللە و انالیە راجعون


5 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی مامی شەهیدێکی سازمان لە شاری بانە

کۆچی دوایی مامی شەهیدێکی سازمان لە شاری بانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن