پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەولەوی عەبدولحەمید سپاسی لەو کەسانە کرد کە بە هانای خەڵکی بەلووچستانەوە چوون

مەولەوی عەبدولحەمید سپاسی لەو کەسانە کرد کە بە هانای خەڵکی بەلووچستانەوە چوون
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی حاڵ وەش، ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەمە، مەولەوی عەبدولحەمید، لە وتاری ڕۆژی هەینیی خۆیدا بە ئاماژەکردن بە هاتنی لافاو لە باشووری بەلووچستان، دەستخۆشی لەو کەسانە کرد کە لە دوای ئەم ڕووداوە بە هانای خەڵكی لێقەوماوی بەلووچستانەوە چوون و یارمەتییەکانی خۆیان بە خەڵکی لافاولێدراو گەیاند. 
ناوبراو لە وتەکانی خۆی دا ڕایگەیاند: لافاوێک کە لەم دواییانەدا شاری دەشتیاریی گرتەوە خەسارێکی زۆری بەدواوە بوو، بەڵام پێڕاگەیشتنی خەڵک لەم ڕووداوەدا زۆر باش بوو. ئێمە دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بە هەر شێوازێک یارمەتیی خەڵکی بەلووچستانیان دا و سپاسیان ئەکەین.
مەولەوی عەبدوڵحەمید لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم کردووە و ڕایگەیاندووە: زۆرینەی خەڵک بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکرد، هۆەکەشی ئەوەیە کە بۆ ئەو بابەتانەی کە لەلایەن خەڵكەوە گلەییان لەسەرە، خەسارناسی نەکراوە و ئەمە ناڕەزایەتی خەڵکی بەدواوە بووە.

8 مانگ و 11 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەولەوی عەبدولحەمید سپاسی لەو کەسانە کرد کە بە هانای خەڵکی بەلووچستانەوە چوون

مەولەوی عەبدولحەمید سپاسی لەو کەسانە کرد کە بە هانای خەڵکی بەلووچستانەوە چوون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن