پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگەێندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان ولاوانی خەبات ی کوردستان بەبۆنەی ٥ی خەرمانا

راگەێندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان ولاوانی خەبات ی کوردستان بەبۆنەی ٥ی خەرمانا

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان !

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان !
ئافرەتان و لاوانی سەربەرزو کۆڵنەدەری کوردستان!
هاوونیشتمانیانی بەڕێز !
یادی پڕ شکۆی دامەزرانی سازمانێک کە بۆ سەردەمی خۆی داهێنانێک بوو لە نێو بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردا و وەک هێزێکی نەتەوەیی و لەسەر باوەڕی زۆرینەی خەڵکی کوردستان هاتە مەیدان و بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی، لە خەڵکی کوردستان پیرۆز بێ.
ئەمڕۆ ۳۹ ساڵ بەسەر مێژووی پێکهێنانی تەشکیلاتێک و جەرەیانێکی کاریگەر و خاوەن پێگەی سیاسی مەیدانی کوردستان دا تێدەپەڕێ کە وێستگەکانی ژیانی سیاسی وخۆراگری خەڵکی کوردستان پڕە لە وانە وجوامێری ئەم سازمانە.
مێژووی پڕ سەروەری چوار دەیە تێکۆشان وگیان بازی نەتەوەکەمان ، کە لێوانلێوە لە ڕەمز وشکۆی سەرکەوتن، بە خوێن وقوربانی وڕەنج وفرمێسکی خەباتیەکان نەخشاوە و لەم قوناغەدا کەم شوێنی کوردستان هەیە خوێنی پێشمەرگەکانی سازمانی تێدا نەڕژابێ و دژمنی دڕندە بەچۆکدا نەهێنرابێت.
لە باری سیاسیشەوە کە سازمان قورسایی خۆی هەیە ،بەهێزیکی دیسیپلین وئوسولی ناسراوە و بە سنووربەندیەکانی جیاوازی خستۆتە نێوان خۆی ولایەنگەلی دیکە.
لەگەڵ ئەوەی فشاری چەندقاتی لەسەر بووە ولەهەمبەر سوور بوون لە هەڵوێستەکانی، باجێکی قورسی داوە، بەڵام خۆراگر وەک هەمیشە لەمەیداندا ڕاوەستاوە و هیچ فشارێک یان هۆکارێک نەیتوانیوە لە رێڕەوی پاراستنی سەربەخۆی سیاسی وفکری لایبدات. ئامانجی سازمانەکەمان کە ڕوون وئاشکرایە و بە درێژای تەمەنی سیاسی هەوڵی گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاربوون لە ژێردەستەیی و چەسپاندنی مافی ڕەوای گەلی کوردی داوەو لەو پێناوەدا قوربانی زۆری پێشکەش بە نیشتمان کردوە، بێگومان بۆتە سەنگەر وپشتێکی قاییم بۆ جەماوەری کوردستان و کوردستانیان بە بێ جیاوازی لەم کاروانی تێکۆشان وڕزگاریە دەڕوانن.
ئەمساڵیش کە ساڵێکی زێرین چووە سەر تەمەنی پڕلە سەروەری سازمان، قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشانی سیاسی وباقی بوارەکان هاتۆتە پێش و هەریەک لە ڕێکخراوەکانی ئافرەتان ولاوان کە هاووبەش وهاووشانی سازمانە خۆشەویستەکەمانن، ڕێگەمان بڕیوە ودەسکەوتمان بەدەست هێناوە، لاپەڕەیکی نوێی تێکۆشان هەڵدەدەینەوە وبەڵێن دەدەین کە تاسەرکەوتن بەردەوام بین.
لەیادی 39ساڵی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی شەهیدان وئەم یادە مەزنەش لەکەس وکاریان پیرۆز دەکەین.
ڕێکخراوکانی ئافرەتان ولاوانی خەبات
5ی خەرمانانی 1398


5 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان ولاوانی خەبات ی کوردستان بەبۆنەی ٥ی خەرمانا

راگەێندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان ولاوانی خەبات ی کوردستان بەبۆنەی ٥ی خەرمانا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن