ئافرەتێکی لاوی خەڵکی ورمێ بەناوی زیبا سەیادی، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە کوژراوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان،شەوی یەک ڕۆژی شەممە 20 ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، ئافرەتێکی لاوی خەڵکی ورمێ بەناوی زیبا سەیادی و تەمەن 27ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوه، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ئافرەتە دەڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی کێشە و ناکۆکی، لە هاوسەرەکەی کە کوڕە مامیەتی جیا بووەتەوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، زیبا سەیادی لەنێو فێرگەیەکی داهێنان کە لەوێ ناو نووسی کردبوو، لەشەقامی عەمار یاسر ڕوو بەڕووی ئەم فێرگەیە تەقەی لێکرا و کوژراوە.
دەوترێت بکوژەکە بە ناوی جەلال سەیادی لە دوای تاوانەکە شوێنەکەی بەجێ هێشتووە و دیار نەماوە.