زیندانیەکی کورد بەناوی مۆعین سەلاح وەرزی، لەدوای تێپەڕاندنی 32ساڵ زیندان لە زیندانی ناوەندی ئیلام لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 21ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاویی، بەندکراوێکی کورد بەناوی مۆعین خەڵکی گوندی حەوت شەمەی سەر بەشاری ئاودانان لەگرتووخانەی ناوەندی ئیلام لەسێدارە دراوە.
شایەنی وتنە کە ئەم بەندکراوە لەساڵی 1370بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەستی براکەی گیرا و دواتر، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا.
جێی ئاماژەیەکە هەتا ئێستا، هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم، بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای گەندەڵی قەزایی بڵاو نەکراوەتەوە