پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بریندار کرانی کۆڵبەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بریندار کرانی کۆڵبەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سنورەکانی کوردستان، لانیکەم 5کۆڵبەر بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان.سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی 1402ی هەتاوی، لانیکەم 5کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی سەرسنوری ڕژیم، بریندار کراون، کە ناوی چوار کەسیان پشت ڕاست کراوەتەوە، ناوی ئەم کۆڵبەرە بریندارانە بریتین لە، مەسعوود مەنسووری،ئومێد مورادی، هادی و محەممەدی. جێی ئاماژەیە کە ناوی کۆڵبەرەکەی دیکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
یەکێک لەم کۆڵبەرانە بەناوی مەسعوود مەنسووری بە سێ فیشەکی ساچمەیی لاقی بەسەختی بریندار کراوە و زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لاقی ئەم کۆڵبەرە ببڕدرێتەوە.

8 مانگ و 9 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بریندار کرانی کۆڵبەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بریندار کرانی کۆڵبەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن