ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، فەریاد قادری، هاووڵاتیی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی گوندی کۆڵیژ سەر بە شاری سەوڵاوا، دوای بانگکران بۆ لقی یەکی بێدادگای بەناو ئینقلابی رژیم لە شاری سنە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، فەریاد قادری ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەو لەقەوە و بە تۆمەتی ساختەی "هاوکاری و ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی” سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرابوو.