شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جێژنی نەورۆز هەوێنی ڕزگارییە با هەموو پێكەوە بە شكۆمەندانە بەرزیی ڕابگرین 

جێژنی نەورۆز هەوێنی ڕزگارییە با هەموو پێكەوە بە شكۆمەندانە بەرزیی ڕابگرین 
دەنگی خەباتی کوردستان

جەماوەریی خۆڕاگری كوردستان!
گەلانی ستەملێكراوی ئێران!
داوا لە هاونیشتمانیانی دڵسۆزو نیشتمان خۆشەویست لە هەموو شارو ناوچەكانی كوردستان ده‌که‌ین که‌ بە بەرزترین و شکۆمه‌ندانه‌ترین  شێوه‌ یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بکه‌نه‌وه‌.  
جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ و هاتنی ساڵی نوێی ۱۴۰۳ كۆچی خۆری هاوكاتە لە گەڵ نۆهەمین ڕۆژی ڕەمەزان، هەربەم  بۆنەوە، داواكارین لە هاونیشتمانیانی موسڵمانی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕۆژو عیبادەت، بەشداری چالاكانەی جێژنی نەورۆز بكەن.
بە پێی زانیاریەكان ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بە ڕێگەدان بە بەڕێوەچوونی ڕێ‌ وڕەسمی نەورۆز لە چەند رۆژی پێش مانگی ڕەمەزان و ۱۵ رۆژ پێش هاتنی نەورۆز، مەبەستیەتی هاونیشتمانیانی كوردستان بە سەر دوو بەرەدا دابەش بكات و بەو پیلانە، جێژنی نەورۆز لە جەماوری كوردستان و ئێران بشێوێنێ‌ و بە خەیاڵی خاوی، بەربەرەكانی جەماوەری كوردستان لە گەڵ هێزە سەركوتكەرەكانی كەم هێز بكات و لە لایەكی دیكەوە، ناكۆكی لە نێوان جەماوەری كوردستان دروست بكات و ئەو پڕوپاگەندەیە بڵاوبكاتەوە كە ئاوركردنەوەو بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا كردەوەیەكە دژ بە بنه‌ماکانی ئایینی ئیسلام.
سازمانی خەبات داوا لە چین وتوێژەكانی جەماوەری كوردستان دەكات بە پشتبەستن بە یەكگرتوویی و یەكدەنگی و لە سەربنە‌مای نەتەوەیی و نیشتمانی ، جێژنی چوارشەممە سووری و جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی ۲۷۲۴ی كوردی و ۱۴۰۳ كۆچی خۆری بەرز ڕابگرن.
بێگومان بە یەكگرتوویی و هاودەنگی نێوان چین و توێژەكانی خەڵكی ئێران و بەرز ڕاگرتنی جێژنی نەورۆز، دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر لە ئێران ترسیان لە كۆتایی خۆیان و دەسەڵاتەكەیان لێ‌ دەنیشێ‌.    

سازمانی خەبات داوا لە گەلانی ئێران دەكات نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی بكەنە هەوێنی رزگاریی و ڕوخاندنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی.
بە هومێدی باشتر بەڕێوە چوونی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێ.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
۲۱ ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ كۆچی خۆری

8 مانگ و 10 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جێژنی نەورۆز هەوێنی ڕزگارییە با هەموو پێكەوە بە شكۆمەندانە بەرزیی ڕابگرین 

جێژنی نەورۆز هەوێنی ڕزگارییە با هەموو پێكەوە بە شكۆمەندانە بەرزیی ڕابگرین 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن