ئێوارەی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەشەمە، مێهدی ڕەحمانی قەپڵانتوو، هونەرمەندی نیشتمانپەروەری خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگەی سەقز_بۆکان گیانی دا.
ڕووداوەکە بە هۆی بەرکەوتنی دوو ماشین لە جۆری پێژۆ و وانت سایپا ڕووی داوە و مێهدی ڕەحمانی کە شۆفێری یەکێک لە ماشینەکان بووە لەم ڕووداوەدا گیانی داوە.
ناوبراو هونەرمەندێکی خۆشناو و خۆشەویست لای خەڵکی کوردستان بوو و لە گۆرانییەکانی خۆیدا زۆر جار هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەودۆستی خۆی دەردەبڕی، و بەم شێوەیە خزمەتی بە نیشتمان و موسیقای کوردی دەکرد.