پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بریندار کرانی چوار کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

بریندار کرانی چوار کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

ئالان محەممەدی، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، دوو کۆڵبەری خەڵکی سنە بەناوەکانی، کۆسارئەحمەدی و کەیهان ئەحمەدی و کۆڵەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی سەعدی حوسێنی، لە ناوچە سنوریەکانی مەریوان، نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 24ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سنووری هەنجیرانی مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکی لاو بەناوی ئالان محەممەدی تەمەن 24ساڵ و خەڵکی مەریوان بەسەختی بریندار کراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیوە، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە و دۆخی تەندروستی ناوبراو خراپ ڕاگەیەندراوە.
پێشتر، ڕۆژی چوارشەممە 23ی ڕەشەممە، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی هەشەمێزی سەر بە سنە، بەناوەکانی، کۆسار ئەحمەدی، تەمەن 24ساڵ و کەیهان ئەحمەدی تەمەن 43ساڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لەناوچەی لاق و کەمەر بریندار کراون.
هاوکات ڕۆژی چوار شەممە، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی سەعدی حوسێنی، خەڵکی بانە لە مەرزی هەنگەژاڵی بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار کرابوو.

8 مانگ و 6 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار کرانی چوار کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم

بریندار کرانی چوار کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن