بەپێی هەواڵ و زانیاریەکان، مەراسمی پێشوازی لە نەورۆز کە بڕیار بوو ئێوارەی ڕۆژی هەینی 25ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی لە شاباد و لە گوندی (کەمەر) لەشارۆچکەی شیان، بەڕێوە بچێت، بە هەڕەشە و فشاری ناوەندە جینایەتکارەکانی ڕژیم هەڵوەشایەوە.
بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکان، دەستیان بەسەر هەموو کەل و پەلی مووسیقا و تەنانەت ئەو دارانەی کە بۆ کردنەوەی ئاگر کۆ کرابوونەوە گرتووە و هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە لەئەگەری بەڕێوە بردنی ئەم ڕێو ڕەسمە هەموو تان دەگیرێن و زیندانی دەکرێن.