شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتن و لێپرسینەوه لە فواد شەعبانی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە

گرتن و لێپرسینەوه لە فواد شەعبانی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

فواد شەعبانی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر شاری بە سنە، لە لایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی  ئەم شارە گیراوە و لەدوای هەشت سەعات گیران و لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، فواد شەعبانی تەمەن 36ساڵ و چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، لەدوای بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی ترۆریستی ئەم شارە گیراوە.
شایەنی باسە کە ئەم چالاکە ژینگە پارێزە لەدوای 8سەعات گیران و لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا، هیچ زانیاریەک لە هۆی گیران و تۆمەتە وەپاڵدراەکان دژ بەم هاووڵاتیە کوردە لەبەردەست دانیە.

8 مانگ و 7 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و لێپرسینەوه لە فواد شەعبانی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە

گرتن و لێپرسینەوه لە فواد شەعبانی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن