کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە مەرزی هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی هەینی 11ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لەژمارەیەک کۆڵبەری زەحمتکێش کردووە کە لەئاکامدا، کۆڵبەرێک هەردوو دەستی بەسەختی بریندار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوی ئەم کۆڵبەرە، نووری دەرەزیارەتی خەڵکی دەرەزیارەتی سەرشیوی سەر بە شاری سەقز ڕاگەیەندراوە. شایەنی وتنە کە فیشەکە ساچمەییەکان چوونەتە نێو ئیسقانی ئەم کۆڵبەرە و بۆ دەرهێنانی ئەم ساچمانە دەبێت ئەم کۆڵبەرە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.