شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چارەنوسی لالە ساعەتی نادیارە

چارەنوسی لالە ساعەتی نادیارە
دەنگی خەباتی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەن، لالە ساعەتی، نۆکیشێکی مەسیحی،  پاش ٣٤ ڕۆژ لە گرتن و بەندکرانی لە زیندانی ئێڤین چارەنوسی نادیارە.
 بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە حەوتووی دووهەمی مانگی ڕەشەممەی ۱۴۰۲، دوای نزیکەی سێ حەوتوو لێپرسینەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ناسراو بە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی، جارێکی دیکە گوازرایەوە بۆ بەشی ژنانی ئەم زیندانە.
 شایەنی باسە کە هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر  تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتیە نییە. لالە ساعەتی لەدوای  ماوەیەک لە مالزی گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.
 ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندانی   1402ی هەتاوی، لالە ساعەتی لە لایەن  ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە تاران گیرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی تاران.

8 مانگ و 5 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنوسی لالە ساعەتی نادیارە

چارەنوسی لالە ساعەتی نادیارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن