سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ترۆری شوعەیب زارعی، پێشمەرگە و کادری حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران و چالاکی سیاسی خەڵکی گوندی تەختە سەر بە ژاوەرووی سنە کە لە لایەن ترۆریستێکی ڕژیمی ئاخوندی لە زەڕگوێزی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان عێراق، شەهیدکرا، بە توندی مەحکوم دەکات. سازمانی خەبات پرسەو سەرەخۆشی بە حیزبی کۆمەڵە و خانەوادەی شەهید شوعەیب ڕادەگەێنێ
و داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات ڕێگری لە کردەوەی ترۆریستی و تاوانکاریەکانی ڕژیمی ئاخوندی بکەن.
بە پێی زانیاریەکان تیرۆریست، سەرکەوت ئەحمەدی، ئەو کەسەی شوعەیب زارعی شەهید کرد، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە شاری پێنجوێن نزیک سنووری کوردستانی ئێران،" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گیراوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
۲۷ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ هەتاوی