خەباتمێدیا: کاتژمێر 7:20 خولەکی شەوی رابردوو 4ی سەرماوەز، بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای کرماشانی هەژاند.
خەباتمێدیا: کاتژمێر 7:20 خولەکی شەوی رابردوو 4ی سەرماوەز، بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای کرماشانی هەژاند.
ئەو بومەلەرزەیە بەپلەی ٦/٤ ڕێشتەری،ناوچەی قەسری شیرین و سەرپێلی زەهاوی لە پارێزگای کرماشان لەرزاندو خەسارێکی زۆری گیانی و ماددی بەر خەڵکی ئەو ناوچەیانە کەوت،
ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان بووە و دوایین ئاماری بریندار بووانی ئەو رووداوە، هەتا ئێستا ٧١٦ کەس راگەیاندراوە.
هاووڵاتییانی شارەکانی، سەرپێڵى زەهاو، قەسری شیرین، ڕوانسەر، داڵاهۆ، شائاباد، سەلاسی باوەجانی و گێڵانى غەرب زیاترین خەساریان بەر کەوتووە.
هەتا ئێستا ڕاگەیاندنەکانی حکوومەتی، هیچ هەواڵێکیان سەبارەت بە گیان لە دەستدانی هاووڵاتییانی بڵاو نەکردووتەوە.