سەلمان سامانی، بەکرێگیراوی ڕژیمی ئێران و قایمقامی وەزیری ناوخۆی ئیدارەی ڕوحانی بە فەرمانی دادگای کۆچ و كۆچبەرانێ كانادا لەو وڵاتە دیپۆرت دەکرێتەوە.پێشتریش دەستەی کۆچ و کۆچبەرانی کانادا فەرمانی دەرکردنی مەجید ئێرانمەنش، بەڕێوەبەری گشتی جێگری پێشووی سەرۆکی زانست و تەکنۆلۆژیی ڕێژیمی ئێران دەرکرد.سەلمان سامانی، لە کۆمیسیۆنی کۆچبەران و پەنابەرانی کانادا، ڕایگەیاندوە لە بڕیاڕی سەرۆکەکەی بە هێزەکانی پۆلیس بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران لە ساڵی ٩٨ بێ ئاگا بووە.
لە ئێستادا دۆسیەی لانیکەم ٩ کەسی دیکەی ئێرانی کە بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕژیمی ئێران لە ئارادایە بە مەبەستی دەركردنیان لە کانادا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.