نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی داراییە دەرەکییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ تۆڕی تەداروکات لە چوار وڵاتی ئێران، تورکیە، عومان و ئاڵمان، کە پاڵپشتییان لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیک، ناوکەیی و بەرگریی ڕژیمی ئێران کردوە، سزا داوە.وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم تۆڕانە فیبری کەربۆنی و ڕزین ئیپۆکسی و کەرەستەی دیکە دابین دەکەن کە دەتوانرێت لە بەرنامەی مووشەکیدا بۆ ڕێکخراوی جیهادی خودکەفایی فڕۆکەوانیی سپای تیرۆریستی پاسداران، وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکان و ناوەندە پێوەندیدارەکانی دیکە کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ئەو تۆڕە تەداروکاتیانە هەروەها پەیوەندیان لەگەڵ تێکنۆلۆژیی سانتریفیوژی ڕژیمی ئێران هەبوە کە سەر بە ناوەندی وزەی ناوکەیی ڕژیمە