فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاكەلێوە، فڕۆکەی هاوپەیمانان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران تێکشکاندووە.سێنتکام هەروەها ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەم گرووپەی کە لە لایەن ڕژیمی ئێران پاڵپشتی دەکرێ لە دەریای سوور کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە.بە پێی ڕاگەیێندراوی سێنتكام، ئەم دوو هێرشە لە دوو کاتی جیاوازدا لە لایەن تیرۆریستانی حوسی بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران ئەنجام دراون و هیچ زیانێکیان نەبووە.