بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا موحەممەد ئیمامی سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بە ئەندامانی خانەوادەی مامۆستا مەلا
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا موحەممەد ئیمامی سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بە ئەندامانی خانەوادەی مامۆستا مەلا موحەممەد، دۆستان و نزیکانی و خەڵکی شاری سەقز ڕادەگەێنم.
مامۆستا مەلا موحەممەد یەکێک لە مامۆستا پاک و دڵسۆزو نیشتمان خۆشەویستان و خاوەن جێگەو پێگەی کۆمەڵایەتی و ئایینی بوو لە کوردستانی ئێراندا.
مامۆستا مەلا موحەممەد دۆست و نزیکی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات و مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی بوو.
کۆچی ئەو مامۆستا دڵسۆز و نیشتمان پەروەرە،زیانێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان و تێکرای تێکۆشەرانی ماف و ئازادی و ئەویندارانی ڕێبازی پاکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
لە گەڵ سەرەخۆشی دوبارەم لە کەس و کاری مامۆستا مەلا موحەممەد ئیمامی، زانای گەرەو نیشتمان پەروەر.
بابەشێخ حوسەینی
7ی خەرمانانی 1398 کۆچی خۆری
29 ئاگوستی 2019