پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕسمی نەورۆزی۲۷۲۴ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات

بەڕێوەچوونی ڕێوڕسمی نەورۆزی۲۷۲۴ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات
دەنگی خەباتی کوردستان

 

ڕۆژی سێشەممە ۲۷ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی نەورۆزی ۲۷۲۴ی کوردی و  ساڵی نوێی ۱۴۰۳ی کۆچی خۆری، لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای بەرنامەکان دا، لێژنەی ئامادەکاری بەخێرهاتنی بەشداربوانیان کرد و بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگەی ئازادی و بەتایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و سرودی نەتەوەیی ڕێوڕەسمەکە دەستی پێی کرد. 
لە بڕگەی یەکەمی بەرنامەکاندا داوا لە بەڕێز سکرتێری گشتی، جەنابی کاک بابەشێخ حوسەینی کرا کە پەیامی نەورۆزی خۆیان بەم بۆنەوە پێشکەش بکەن.
لە بڕگەی دووهەم دا، پەیامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، لە لایەن بەڕێز ماردین زاهدی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات خوێندرایەوە. پاشان پەخشانە شیعرێکی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بە ناوی "کوا نەورۆزی دڵ" لە لایەن بەڕێز کاک جەعفەر بەهرامی خوێندراوەیەو. لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی هاوبەشی دوو ڕێکخراوی لاوان و ئافرەتانی خەبات لە لایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی خوێندرایەوە. هەروەها لە بەشێکی دیکەدا پەخشانە شیعرێک لە لایەن خاتوو موژدە سەیف پەناهی خوێندرایەوە.
لە درێژەدا، ئاگری نەورۆز كرایەوەو ئامادە بوان بە خۆشی و شادی بەشداریان كرد. لە سەرەتای شەودا، بە بەخشینەوەی شیرینی و نان خواردن و هەڵپەڕکێ و شایی، كۆتا بەشی ڕێ‌ و ڕەسمی جێژنی نەورۆزی پیرۆز بوو.

7 مانگ و 30 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی ڕێوڕسمی نەورۆزی۲۷۲۴ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات

بەڕێوەچوونی ڕێوڕسمی نەورۆزی۲۷۲۴ لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن