ڕۆژی هەینی ۳ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، مانگی سووری ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی ڕووداوەکانی دەریا و کەنار دەریا و بە تایبەتی لە بوشێهر، لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی پێشوو ۵۹% زیادی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی پایگای هەواڵی مانگی سووری ئێران، لە ڕێکەوتی ۲۴ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ تا ۳ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، بڕی۱۲۵۲ عەمەلیات و خزمەتگوزاری یارمەتی بە ۷۱۸۰ کەس کراوە.