ئەمڕۆ شەممە ۴ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوری نەوسود، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامی ئەم کردەوە ترۆریستییە کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ۳۵ ساڵ بە ناوی پەیمان ئەحمەدی، خەڵکی ئاوایی کاکەرەشی سەر بە شاری جوانڕۆ کوژراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە کە یەکەم قوربانی جینایەتەکانی ڕژیم دژ بە کۆڵبەرانی زەحمەتکیش لە ساڵی ۱۴۰۳ کراوە، گوازاوەتەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی لە شاری کرماشان و هێشتا ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوە.