ڕۆژی شەممە، ٤ی خاکەلێوە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەسەن کاکەیی، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی خەڵکی ئەو شارە و بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوەو گرتوویانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هونەرمەندە تەمەن ٦٤ ساڵە سەعات هەشتی شەوی شەممە تاکوو بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و لێی دراوە، دواتر ئازاد کراوە.
بەگوێرەی زانیاریی کەسێکی نزیکی خانەوادەی کاکایی، لێدان لە حەسەن کاکەیی ئەوەندە دڕندانە بووە کە شینبوونەوە و کوتراوی لەسەر دەموچاوی ئەو هونەرمەندەوە بەڕوونی دیار بووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم هونەرمەندە کوردە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شارەکانی بۆکان و سەقز بەشداریی کردووە و چەند گۆرانی و سروودێکی شۆڕشگێڕانەی خوێندووە.