ڕۆژی هەینی، ٣ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، جەلال خودامورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی حەسەناوای شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای چەند سەعات لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە و سازدانی دۆسیە بۆ فشار خستەسەر کاک جەلال، ناوبراویان ئازاد کردوە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی تر سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بکاتەوە.
هەروەها بەڵێننامەی نووسراوەیان بە ناوبراو واژۆ کردووە لە ڕێوڕەسمی نەورۆز کە بڕیارە ڕۆژی ٦ی خاکەلێوە لەشارۆچکەی حەسەناوا بەڕێوە بچێت، بەشداری نەکات.
هەروەها هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێەوەی ١٤٠۳، سمکۆ نەسروڵڵاهی هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی گوندی قازڵیان سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم گیراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە بووە و دوای گرتنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.