بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ۲ی خاكەلێوەی ۱۴۰۳، بەکرێگیراوانی ڕژیم لە پارکی ڕۆژهەڵاتی تاق وەسان، لە گەڕەکی زەفەری شاری کرماشان، بە بیانووی دەنگی مووسیقا، هێرشیان کردوەتە سەر ژمارەیەک لاوی ئەم ناوچەیە و لێیان داون، دوو لاو بە ناوەکانی، محەممەد ئەحمەدیانی و ئارمان بەسیری، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەم شارە لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لێکردوون.
بەپێی ئەم هەواڵانە، کاتێک هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم ئەم دوو لاوەیەن بریندار کردووە، جارێکی دیکە بە چەقۆی کەمەر هێرشیان کردووەتە سەریان.