یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیان دانی زیندانیەک لە زیندانی ورمێ‌ بەهۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی

گیان دانی زیندانیەک لە زیندانی ورمێ‌ بەهۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی

خەباتمێدیا: زیندانیەکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ‌ گیانی دا.

خەباتمێدیا: زیندانیەکی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ‌ گیانی دا.
شەوی شەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧١٩، زیندانیەک بە ناوی ”ئەحمەد ئامووختە“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ‌ بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانی داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد ئامووختە شەوی ڕابردوو باری تەندروستی تێکچووە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە ناوەندی دەرمانیی بەندیخانە، بە هۆی درەنگ گەیشتنی کادری پزیشکی و ڕێگری کردن لە بەڕێکرنی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی داوە.
ئەحمەد ئامووختە ماوەی ١١ ساڵ بەهۆی قەرزەوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.
هەواڵدەری هەنگاو: لەسەرەتای ساڵی ٢٠ ١٩ (٨ مانگ) لانیکەم ٤ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانیان داوە.


5 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیان دانی زیندانیەک لە زیندانی ورمێ‌ بەهۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی

گیان دانی زیندانیەک لە زیندانی ورمێ‌ بەهۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن